Wednesday, November 7, 2012

به‌رنامه‌ی هاوبەش به ‌بۆنه‌ی ٢٥ی نوامبر


ئاگاداریی بهرنامهی هاوبەشی چەندین ڕێکخراوی ژنان لە ٢٤ی نوامبر لە ستۆکهۆڵم بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی بهرهنگارهبوونهوه لهگهڵ توندوتیژیژمارەیەکی بەرچاو لە ڕێکخراوهکانی ژنانی ڕۆژههڵاتی کوردستان له چوارچێوهی کارێکی هاوبهش دا بۆ یەکەم جار بهرنامهیهک له ژێر سهردێری "ئەزموونە تاڵەکانی ژنانی ڕۆژههڵاتی کوردستان لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران" له ستۆکهۆڵم پێتەختی وڵاتی سوئید بهرێوهدهبن.
ئهم هاوکاری و بەرنامە هاوبەشە به بۆنهی ٢٥ی نوامبر ڕۆژی جیهانی دژبە توندوتیژی لە دژی ژنان بهڕێوهدهچێ و بایەخێکی تایبەت دهداته گێرانهوه و کۆکردنهوهی بهسهرهاتهکانی ژنان و وێناکردنی جۆری توندوتیژی دەوڵەتی که ژنانی کوردی زیندانی سیاسی له زیندانهکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا تهجرهبهیان کردووه.
ئەو ڕۆژە تایبەتە، شرۆڤەی هێندێک لە بەسەرهاتی ژنانی زیندانی سیاسی و چۆنێتی کارتێکەری ئەو ئەزموونە لە سەر ڕەوتی ژیانیان لە خۆدەگرێت. باسەکە بە شێوەی پانێل و بە بەشداری چەند چالاکی ژن کە خۆیان زیندانی بوون بەرێوەدەچێت. هەروەها بەرنامەکەمان بەشی ئەدەبی و موزیک لەخۆدەگرێت.
داوا لە تەواوی تیڤیکان و ڕاگەیاندنەکانی کوردی دەکەین کە لەو ڕۆژەدا بەشداربن تا بە مێدیایی کردنی ئەو باسە بتوانن ڕۆڵێکی کاریگەرییان هەبێ بۆ کردنەوەی ئەو باسە لە ناو کۆمەڵگادا.
هاتنی ئێوه ئازیزان هاندەری زیاترە بۆ کاری هاوبەش و ههڵگری پهیامی پشتگیرییە لە زیندانیانی سیاسی و جێگای دڵگەرمی و شانازیە.
شوێن: Stockholm-Axelsbergs torg 3
كات: 12.30 - 17.00
ڕێکهوت: ڕۆژی شهممه 24 ی نوامبر 
ڕێکخراوهکانی هاوکار و بەشدار:
ڕێکخراوی ژنانی کورد لە ئۆپسالا
کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژهەڵات
ڕێکخراوی ژنانی ئازەرمێهر
ڕێکخراوی ژنانی کۆمەڵەی زحمەتکێشان
ڕێکخراوی ژنانی ڕەوتی سوسیالیستی کۆمەڵە
یەکێتی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
یەکێتی ژنانی دێمۆاکرتی کوردستان
ڕێکخراوی مافی ژنی کورد

No comments:

Post a Comment