Sunday, May 6, 2012

دووهەمین کۆنفرانسی ژنانی رۆژهەلاتی کوردستان




ئاگادار کردنەوەی پێکهێنانی دووهەمین کۆنفرانسی ژنانی رۆژهەلاتی کوردستان


هاووڵاتیانی بەرێز،
حیزب و رێکخراوە سیاسی و مەدەنییەکان،
لایەنگرانی تێکۆشەری خەباتی مافی یەکسانی و ئازادیخوازی،
هەر وەک لە یەکەمین راگەیەندراوماندا هاتووە کۆمیتەی بەرێوبەریی کۆنفرانسی دووهەمی ژنانی رۆژهەلاتی کوردستان ئەمسال دووهەمین کۆنفراسی دەبێت. هەرلەو پەیوەندییەدا و لە رێگای ئەم ئاگادارییەوە بە ئێوە بەرێزان رادەگەیەنین کە رۆژانی 26-27 مانگی 5ی 2012 ئەم کۆنفرانسە لە ستۆکهۆلم پێکدێت کە جێگای خۆیەتی هەر لە ئێستا را سپاسی هەموو ئەم هاورێیانە بکەین کە بابەتیان بۆ ناردووین وبەو شێوەیە کە چاوەروان دەکرا پێشوازییان لە کۆنفرانسەکە کردووە. هاوکات هیوادارین کە ئێوە بەریزانیش ئەم دوو رۆژە تەرخان بکەن بۆ بەشداری کردنتان و دەولەمەندکردنی کۆنفرانسەکە بە چالاک بونتان لە باس و پرسیار و رەخنە و پێشنیارەکانتان. بۆ ئاگاداری ئێوە خۆشەویستان هیچ مەرجێک نییە بۆ بەشدار بوون ، ئەم کۆنفرانسە بۆ هەموو تێکۆشەرێکی خەباتی مافی یەکسانی و ئازادیخوازی کراوەیەو و بە هاتنتان هەستی دلسۆزی و هاوکاری خۆتان بۆ بەروە پێش چوونی کۆمەلگایەکی یەکسان و دیموکراتیک دەردەبڕن و کۆنفرانسی خۆتان دەولەمەندتر دەکەن. بە هیوای بەشداری ئێوە بەرێزان و سەرکەوتنی زیاتر بۆ گشت لایەکتان.


کومیته ی به ریوبه ریی :
گەلاوێژ حوسەینی، مینا مازووچی، فەوزیە خەتمی، پەروین شافیعی، گوڵنار قوبادی ، زێنەب ئیلخانیزادە, جینا توتاخاجی و کوێستان گادانی


شوین:

Axelsberg servicehus,Caffe mulu
Axelsberg torg 3
ی 2012 کاتژمێر 9:00 تا 17:00
سایتی کۆنفرانس: http://konferans.jnikurd.com
Face book:
http://www.facebook.com/groups/220294971385975/

No comments:

Post a Comment