Monday, May 21, 2012

کۆنگرەی 25 ەمینی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید



                            
کۆنگرەی 25 ەمینی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید
2012-05-21 20:00
فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید
info@fkks.se
25 ە مین کۆنگرەی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید
19 / 5 / 2012 ستۆکهۆڵم


فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لەڕۆژی شەممەی ڕێکەوتی 19 / 5 / 2012 کۆنگرەی 25 مینی خۆی لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید و لە رێسۆرانتی دارین بەست ، کە تێیدا جگە لە نوێنەرانی پارت و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی و سەرۆکی فیدراسیۆنە بیانیەکان وەک میوان ، ئەوە نوێنەرانی 31 کۆمەڵەی کوردی وەک ئەندامانی کۆنگرە ئامادەی بوون ، دوای بەخێرهاتنی ئامادەبوان ، کۆمیتەی دیوان هەڵبژێردرا کە بریتی بوون لە بەڕێزان :
( فورات نەمروود ، دکتۆر دلێر میران ، ئازاد محمەد دۆسکی و ئەدیبە مەحموود و نەسرین حەسەن )
لیژنەی دیوان بەپێ ی ئەو ڕۆژەڤەی کە بریاری لەسەر درابوو بەمجۆرە دەستی بەکارەکانی کرد :

-  وتارەکان
1.  سەرۆکی فیدراسیۆن شەرمن بۆزئەرسلان ، لە وتەکەیدا ئاماژەی بە کار و خەباتی فیدراسیۆن کرد لەنێوان دوو کۆنگرەدا و جەختیشی لەسەر گرنگیدان بە بوارەکانی کۆمەڵایەتی و پەیوەندیەکان لەگەڵ کۆمەڵە کوردیەکاندا کردەوە و لەهەمان کاتیشدا ئاماژەی بە مافی مرۆڤ و یەکسانی کرد .
2.  سەرۆکی فیدراسیۆنە بیانیەکان بێژان شافعی ، لە وتەکەیدا خۆشحاڵی خۆی بە ئامادەبوون و بەشداری کردنی لەو کۆنگرەیەدا دەربڕی و کاروخەباتی فیدراسیۆنیشی بەرز هەڵسەنگاند .
3. سەرۆکی کۆمیتەی هاوکاری هێزە سیاسیەکانی کورد و کوردستانی شەفیق کەیا لە وتەکەی خۆیدا ئاماژەی بە ڕۆڵ و کار و خەباتی فیدراسیۆن کرد ، لە تەوەرێکی تردا باسی لەکارە هاوبەشەکانی کۆمیتەی هاوکاری و فیدراسیۆن کرد بەتایبەتی لەسەر ئاستی تێکەلیەکانی سویدی .
-  خوێندنەوەی ڕاپۆرتەکان :
1.  ڕاپۆرتی کار و خەبات ، سکرتێری فیدراسیۆن پرشنگ توانا لەوتەکەیدا باسی لە کار و خەباتی فیدراسیۆن کرد و ئاماژەشی بە ڕۆڵی کۆمەڵە کوردیەکان کرد ، لەگەڵ ئاماژە کردن بە ڕاپۆرتی کار و خەبات کە وەک ڕاپۆرت چاپ کراوە و لەبەردەستداایە بۆیە پێویست ناکات بخوێندرێتەوە .
2. ڕاپۆرتی ئابووری لەلایەن بەرپرسی ئابووری سەلام جزیری خوێندرایەوە کە تێیدا ئاماژەی بە داهات و خەرجیەکانی فیدراسیۆن کرد .
3.راپۆرتی ڕێڤیسور لەلایەن بەرپرسی کۆمیتەی ڕێڤیسور حیفزوڵا نێروەیی خوێندرایەوە کە تێیدا باسی لە ڕاستی و درووستی خەرجیەکانی فیدراسیۆن کرد .
دوای تاوتوێ کردن و گفتوگۆکردن لەسەر ڕاپۆرتەکان ، لەلایەن کۆنگرەوە پەسەند کران .
دوابەدوای ئەمانە گفتوگۆ لەسەر ئەو خاڵانە کرا و کۆنگرە پەسەندی کرد :
  کۆنگرە پشتیوان لە مافی چارەی خۆنووسین بۆ ڕۆژاوای کوردستان دەکات و بە گرنگیشی دەبینێ کە کورد یەکڕیزی خۆی بپارێزێ .
   کۆنگرە دیاری کرد کە زمانی کوردی ببێ بە زمانی فەرمی لە ( باکوور و ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا ) ، لەگەڵ ئەوەشدایە کە پرسی کوردیش لەڕێگای دیالۆگەوە چارەسەر بکرێ .
  کۆنگرە بە گرنگی دەزانێ کە کۆمەڵەکانی ئەندام زیاتر بایەخ بە پرسی کۆمەڵایەتی بدەن و دژ بە توند و تیژی لەنێو ماڵ وکۆمەڵگادا خەبات بکەن .

لەلایەکی تریشەوە کۆنگرە ئەم گۆڕانکاریانەی لە دەستووردا کرد :
1.  ئەندامانی کۆمیتەی کارگێر لە 7 ئەندامی سەرەکی و 3 جێگرەوە دەبێتە 9 ئەندامی سەرەکی و 2 جێگر .
2. کۆبوونەوەی کۆمیتەی گشتی بەلای کەمەوە لەساڵێکدا سێ کۆبوونەوە دەکات کە یەکێک لەو کۆبوونەوانە لەگەڵ سەرۆکی کۆمەڵە کوردیەکان دەبێت .

لەخاڵی هەڵبژاردندا ئەم بەڕێزانەی خوارەوە بۆ کۆمیتەکانی ( کارگێر و گشتی و ڕاوێژ و ڕێڤیسور ) هەڵبژێردران .

کۆمیتەی کارگێر
1.   شەرمن بۆزئەرسلان سەرۆکی فیدراسیۆن
2.  پرشنگ توانـــا سکرتێر
3.   سەلام جزیری بەرپرسی کۆمیتەی ئابووری
4.  د. ئەرشەد ماروف بەرپرسی کۆمیتەی پەیوەندیەکانی ناوخۆ
5.   جووتیار شەریف یاریدەدەری بەرپرسی پەیوەندیەکانی ناوخۆ
6.  ئاسۆ ساڵح بەرپرسی کۆمیتەی ڕاگەیاندن
7.   موژدە سیراجی بەرپرسی کۆمیتەی ساڵمەزنان
8.  کەریم سلێمان بەرپرسی کۆمیتەی پەنابەران
9.  بارزان کۆچکەیا بەرپرسی کۆمیتەی ئینتگراسیۆن
10 . ئەڤین محمەد جێگر / بەرپرسی کۆمیتەی کلتووری
11 . گوڵان ئاڤچی جێگر

کۆمیتەی گشتی
1.   نیاز ئەحمەد
2.   لینــا ساڵح
3.  بەهزاد تۆفیق
4.   مەولوود عەبدولزادە
5.  فلامەز ئەکاد
6.  عادل دهۆکی
7. د. شوان کەرعم
8. شاکر سۆلاڤ
9.  زوهێر بەرواری
10 . رۆجوان یاشیل
11 . جەمیلە بەرزنجی
12 . مەحموود محمەد
13 . میهڤان بەرووشکی جێگر
14 . ئازاد محمەد دۆسکی جێگر
15 . شەوکەت ساڵح جێگر

کۆمیتەی ڕێڤیسور
1. حیفزوڵلا نێرەوەیی
2.  ئەنەس عەبدوڵلا
3.  نەجمەدین تۆری

کۆمیتەی ڕاوێژ
1.عەتــا بانەیی
2. عەبدوڵلا کەریم
3.   سۆسەن جزیری
4.  ئەدیبە مەحموود
5. سەلاح
6. عەدنان حەسەن جێگ

No comments:

Post a Comment