لێدوانی سه‌ره‌تایی کۆمیته‌ی پشتیوانی له
محه‌ممه‌د سدیق که‌بوودوه‌ند - سوید
کۆمیته‌ی پشتگیری لە محه‌ممه‌د سدیق کەبودوەند،
کۆمیته‌یه‌کی کاتی، مەدەنی و دێموکراتیکە له وڵاتی سوید که بۆ پشتگیری لە بەڕێز که‌بوودوه‌ند
و داخوازیەکانی پێکهاتووە. بۆیه جێگەی هەمو ئەو رێکخراوە سیاسی، کۆمەلایەتی، مەدەنی
و ئەو کەساێەتیانەیە کە داخوازیەکانی بەرێز سدیق بە رەوا دەزانن.
ئێمە هەمو داخوازیەکانی بەرێز سدیق بە
هی خۆمان دەزانین و تێدەکۆشین بو وەدیهێنانیان شێلگیرانە چالاک بین.
رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران پێویسته به
زووترین کات بەرێز که‌بوودوه‌ند ئازاد بکات. بە بروای ئێمە شوێنی رۆژنامه‌وان و چالاکی
مافی مرۆڤ گرتووخانه نیه.
داواکارین هەمو ئەو کەند و کۆسبانە کە
لە سەر رێگەی دیتنی بنەمالەکەی وە بە تایبەت جگەرگۆشەکەی کە توشی نەخۆشی هاتووە، لا
بەرن.
داوا دەکەیین کە یارمەتی کورەکەی بدرێت
بۆ دەرمان کردنی نەخۆشینەکەی.
داواکاریشمان لە بەرێز کەبودوەند ئەوەیە
کە دەست لە مانگرتنەکە هەڵبگرێت. دەس چونی ئێوەی بەرێز، زه‌ره‌ر به بنەمالەی بەرێزتان،
دۆستانی ئێوە و ڕه‌وتی مه‌ده‌نی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌گه‌یێنێت.
لە کۆتاییدا دەستی یارمەتی بۆ لای ئێوە
خەلکی کورد لە رۆژ هەلاتی کوردستان، کەسایەتی و رێکخراوە سیاسی و مەدەنیەکان درێژ دەکەین.
پشتگیریمان بکەن، با هەمو چالاکیمان به
رێکخراوه بێت و لە رێکخراوەکەی ئێمە (کۆمیته‌ی پشتیوانی لە محه‌ممه‌د سدیق کەبودوەند)
پشتگیری بکەن.
له لێدوانه‌کانی داهاتووی ئێمه، چالاکیه‌کانی
کۆمیته ڕادهگهییندرێت.
کۆمیته‌ی پشتیوانی لە محه‌ممه‌د سدیق کەبودوەند
- سوید
نۆی جولای 2012
No comments:
Post a Comment