asoyroj.com
Feminist, Female, Feminine فێمێنیست، فیمێڵ، فێمێنین
تۆریڵ مۆیی و: سه‌لاح بایه‌زیدی
ده‌بێ مانای وشه‌ی «فێمێنیست» له روانگه‌ی «ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی» فێمێنیسته‌كان چی بێت؟ له ماوه‌ی ده ساڵی رابردوو، فێمێنیسته‌كان كۆمه‌ڵێك ده‌سته‌واژه‌ی وه‌كوو «فێمێنیست»،»فیمێڵ» و»فێمێنین» یان له بواره‌كانی جیاوازدا به كارهێناوه. خاڵی سه‌ره‌كی ئه‌م نووسراوه‌یه ئه‌وه‌یه، كه له ده‌ره‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا بتوانین جیاوازییه‌كانی ئه‌م ده‌سته‌واژانه‌ی سه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی سیاسی و تیۆری بیرۆكه‌ی ره‌خنه‌گرانه‌ی فێمێنیسته‌كانی هاوچه‌رخ لێكبده‌ینه‌وه. له‌سه‌ره‌تاوه، من پێشنیاز ده‌كه‌م كه ئێمه جیاوازی دابنێین له‌نێوان «فێمێنیزم» وه‌كوو هه‌ڵوێستێكی سیاسی، «فیمێڵ نیس» وه‌كووو دۆزێكی زینده‌وه‌ریی، هه‌روه‌ها «فێمێنیتی» وه‌كووو پێناسه‌یه‌كی دیاریكراوی كولتووری.
«فێمێنیست»:
هه‌ردوو وشه‌ی «فێمێنیست» و «فێمێنیزم» له قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تایی بزووتنه‌وه‌ی ژناندا وه‌كووو بیرۆكه‌یه‌كی سیاسی له ئاخری شه‌سته‌كاندا سه‌ریان هه‌ڵداوه. ره‌خنه‌ی فێمێنیستی وه‌كوو وتارێكی سیاسی ده‌چێت كه به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له بنه‌ماكانی تیۆرێكی ره‌خنه‌گرانه خۆی بۆ به‌ربه‌ره‌كانێ له دژی كولتووری پیاومه‌زنی و ره‌گه‌زپه‌رستی جه‌نده‌ری ته‌رخانكردووه، له هه‌مانكاتدا نابێت وه‌كوو ره‌خنه‌یه‌كی ساكاری ئه‌ده‌بی لێكی ده‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو له ئه‌وه‌شدا سه‌رنه‌كه‌وتین هه‌ر هیچ نه‌بێت وه‌كوو روانگه‌یه‌كی ره‌خنه‌گرانه‌ی نوێ كه توانیویه‌تی سنووری خه‌یاڵاتێكی له ئه‌ژمار نه‌هاتوو ببه‌زێنێت، سه‌یری بكه‌ین. ئه‌وه به‌شێك له ڕوانگه‌ی من بوون كه له‌گه‌ڵ تێڕوانینه‌كانی ئه‌و ناكۆكیان نییه، به واتایه‌ك «فێمێنیست» كه‌سێكه كه له به‌كارهێنانی هه‌ر چه‌شنه تیۆرییه‌ك یان شێوازێكی نوێی بیركردنه‌وه ئازاد بێت. جێی ئاماژه پێكردنه كه له‌ناو فێمێنیستهكاندا جیاوازی بیروبۆچوونی سیاسی هه‌یه. من لێره‌دا داوای ئه‌وه ناكه‌م كه هه‌وڵه‌كانمان وه‌گه‌ڕخه‌ین بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئه‌م بیروباوه‌ڕه جیاوازانه، ته‌نیا ئه‌وه‌م پێ باشه بیرۆكه‌ی فێمێنیستی له تیۆریی و ره‌خنه‌گرتندا ئازاد بێت و له توێژینه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌لگا و چۆنییه‌تی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر بنه‌ماكانی ره‌گه‌زی و دامه‌زراوه‌كانی، هه‌ڵسه‌نگاندنی له‌سه‌ر بكرێت. هه‌ر وه‌كوو چۆن «كیت میلێت» ئه‌و شێوه كاركردنه‌ی له نووسراوه‌كه‌ی خۆی به‌ناوی «سیاسه‌تی ره‌گه‌زی» خستۆته روو.
له روانگه‌ی «میلێت»، سیاسه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای هێز پێكهاتووه و ئه‌ركی فێمێنیستی ره‌خنه‌گه‌ر ئاشكراكردنی ئه‌و رێگایانه كه ره‌گه‌زی نێرینه توانیویه‌تی خۆی به‌سه‌ر مێینه‌دا داسه‌پێنێت كه پێكهاتوون له هه‌ردوو شێوازی بیركردنه‌وه‌یه‌كی ساكار و به‌هره‌وه‌ر، كه‌واته به‌له‌به‌ر چاوگرتنی ئاڵۆزی و به‌ربڵاوی بیرۆكه‌یی و كولتووری، توانیویه‌تی بنه‌ماكانی چه‌مكی ده‌سه‌ڵاتمان بۆ بخاته روو. به كه‌ڵك وه‌رگرتن له روانگه‌ی «میلێت»، فێمێنیسته‌كان هاوشێوه‌ی ماركسیه‌كان هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه كه شێوازه‌كانی ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر بنه‌ماكانی چه‌مكی سیاسه‌ت دابمه‌زرێننه‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌ش وای لێكردووه كه شێوازی فێمێنیستی ره‌خنه‌گر بچێته خانه‌ی توێژینه‌وه‌كانی ئه‌ده‌بی.
له جێی خۆیدا، ئه‌م شێوه بیركردنه‌وه، فێمێنیسته‌كانی هاوشێوه‌ی هێزه تووندڕه‌وه‌كان ده‌رخستووه، كه هه‌رچۆنێك بێت هه‌وڵی بچووك كردنه‌وه‌یان دراوه تا له كه‌ناره‌كانی دامه‌زراوه ئهكادێمییهكان دووریان خه‌نه‌وه، یان له باشترین حاڵه‌ت وه‌كوو هێزێكی سیاسیی بێلایه‌ن له‌لای هاوڕێكانیان پێشانیان بده‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شیان بۆ رێكنه‌كه‌وت، وه‌كوو ره‌خنه‌گرێكی كولتووری بیاناسێنن.
هاوشێوه‌ی سۆسیالیسته‌كان، فێمێنیسته‌كان ده‌ستیان كراوه‌یه له هه‌ڵبژاردنی شێوازی جیاواز له تیۆری و ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی، تا بتوانن به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت سه‌ركه‌وتنی سیاسی ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن. وشه‌ی سه‌ره‌كیی لێره‌دا، شێوازی خۆگونجاندنه به جۆرێك كه بتوانین له حاڵه‌تێك بۆ حاڵه‌تێكی دیكه سه‌ركه‌وتوانه ده‌رباز ببین. به له‌به‌ر چاوگرتنی سووربوونی فێمێنیسته‌كان له‌سه‌ر لێكدانه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ بنه‌ماكانی ده‌سه‌ڵات له كۆمه‌ڵگا و مێژووی دورودرێژی ده‌سه‌ڵاتی پیاومه‌زنی، ئه‌وان ده‌بێت هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن كه پشتیوانی هێزه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا مسۆگه‌ر بكه‌ن، هه‌ر بۆیه به پێی ئه‌و بیركردنه‌وه «فێمێنیست» و «فیمێڵ» به‌ته‌نیایی و دوور له چین و توێژه‌كانی دیكه‌ی ناو كۆمه‌ڵگا ناتوانن مانایه‌كی سیاسی به بیرۆكه‌كانی خۆیان ببه‌خشن. به‌پێی ئه‌م بیرۆكه‌یه، فێمێنیست وه‌كوو هه‌موو بیروبۆچوونه‌كانی دیكه له ژێر زه‌بری كاریگه‌ری روانگه‌ی پیاومه‌زنی پاكی و خاوێنی خۆی له‌ده‌ستداوه. لێره‌دا ده‌بێت ئه‌وه‌ش له‌به‌رچاو بگرین «ماری والستوون كرافت»كه‌وتبووه ژێر كاریگه‌رییه‌كانی شۆڕشی فه‌ڕه‌نسا كه ئه‌وه‌ش له جێی خۆیدا به به‌شێك له سه‌ركه‌وتنه‌كانی بیرۆكه‌ی پیاومه‌زنی له قه‌ڵه‌م ده‌درێت، هه‌روه‌ها «سیمۆن دووبوار» به‌هه‌مان شێوه كه‌وتۆته ژێر كاریگه‌ری بیرۆكه‌ی «سارتر»، كاتێك كتێبی «ره‌گه‌زی دووهه‌م»ی نووسیبوو. هاوكات پێویست به‌وه‌ش ناكات هه‌وڵه‌كانی «جان ستوارت میل» له پێناو شیكردنی چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان له‌به‌رچاو نه‌گرین، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و پیاوێكی لیبراڵ بوو. لێره‌دا كێشه له‌سه‌ر بنه‌ماكانی بیرۆكه‌یه‌ك نییه، به‌ڵكو له‌سه‌ر شێوازی به‌كارهێنانێتی و ئه‌وه‌ی كه چ ده‌ره‌نجامێكی لێده‌كه‌وێته‌وه، به واتایه‌ك ئه‌وه زۆر گرنگ نییه كه داهێنه‌ری ئه‌م بیرۆكه‌یه ژنه یان پیاو به پێچه‌وانه ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت له‌به‌رچاو بگیرێت كاریگه‌ری ئه‌م بیرۆكه‌یه له‌پێناسه‌كردنی «ره‌گه‌زپه‌رستی جه‌نده‌ری».
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، نه‌بوونی پسپۆرانی پله به‌رزی ژن له‌ناوه‌نده‌كانی رۆشنبیری، نابێت تووشی خه‌مۆكی و دڵهراوكێمان بكات، ئه‌وه‌ی كه ده‌بێ لای ئێمه گرنگ بێت، هه‌وڵدانه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌ركه‌وتنی بیرۆكه‌ی فێمێنیستی، هه‌روه‌ها پێداگرتن له‌سه‌ر ئه‌م راستییه، گواستنه‌وه‌ی بیرۆكه‌ی زانایان و نووسه‌ران و كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ناوه‌ڕۆكی به‌رهه‌مه‌كانیان، شتێكی نوێ نییه له مێژوودا، پێم وانییه كه‌سی واشبێت گرنگی زۆرتر به روانگه‌ی كه‌سانێك بدات كه تێكه‌ڵاویی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی پێكنه‌هێناوه.
زۆر جاریش فێمێنیسته‌كان تانه‌ی ئه‌وه‌یان له رۆشنبیرانی پیاو داوه، كه بیروبۆچونی (فیمێڵ «ژن») یان بۆخۆیان دزیوه، هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا «دال سپیندر» كتێبێكی نووسیوه به‌ناوی «بیرۆكه‌ی ژنان وشێوازی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پیاوه‌كان له‌گه‌ڵیاندا».
لێره‌دا ئه‌و پرسیاره دێته پێش، تۆ بڵێی ئێمه بتوانین تانه له پیاوه‌كان بده‌ین، بیروبۆچونه‌كانی ره‌گه‌زی ژنیان بۆخۆیان بردووه، و هاوكات ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ش بڵاوبكه‌ینه‌وه كه فێمێنیست ده‌بێت له كۆمه‌ڵێك روانگه‌ی جۆراوجۆر كه‌ڵك وه‌ربگرێت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، «سپیندر» كه كتێبه‌كه‌ی باس له ناپاكی ئهكادێمییهكی پیاوه‌كان ده‌كات كه چۆن بیرۆكه‌ی ژنان بۆ خۆیان ده‌دزن، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به سه‌رچاوه‌كه‌ی بكه‌ن، هه‌موو ئه‌م هه‌وڵانه‌ی ره‌گه‌زی نێرینه ده‌خرێته خانه‌ی هه‌وڵێكی به‌ربڵاوی پیاومه‌زنانه بۆ بێده‌نگی هه‌رچی زۆرتری چینی ژنان.
به‌ڵام هاوكات فێمێنیسته‌كان به ئاشكرایی پێداگری له‌م روانگه ده‌كه‌ن كه ده‌بێت سه‌ربه‌ست بن له به‌كارهێنانی هه‌موو ئه‌م بیرۆكه و نووسراوانه‌ی كه ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ریان بێت، به واتایه‌ك نابێت ببێته جێی گومان و پرسیار، كاتێك ویستیان كۆمه‌ڵێك تیۆری جیاواز كه به‌كه‌ڵكیان دێت به‌كاربێنن، زۆرینه‌ی فێمێنیسته‌كان دژی ئه‌و روانگه وه‌ستاون كه بیرۆكه‌ی تاك به‌س خۆی مافی به‌كارهێنانی هه‌یه و ده‌بێت وه‌ك مافێكی تایبه‌ت سه‌یر بكرێت، گه‌رچی من له‌گه‌ڵ ئه‌و بیروبۆچونهوهی سهروهم، به‌ڵام ئه‌وه ده‌بێت به گرنگ سه‌یر بكرێت كاتێك ره‌خنه‌گره‌كان لێكدانه‌وه له‌سه‌ر سه‌روه‌ریی بیرۆكه‌ی تاك ده‌كه‌ن كه ته‌نیا مافی به‌كارهێنانی خۆی تێدا پاراستووه، هه‌موو ئه‌م شێوه بیركردنه‌وانه رێگه بۆ ئه‌وه خۆش ده‌كات كه بیروبۆچونی بیرمه‌نده‌كان وه‌ك سامانی خۆیان له‌قه‌ڵه‌م بدرێت و كۆمه‌ڵگا مافی كه‌ڵك لێوه‌رگرتنی نه‌بێت.
ئه‌و ره‌خنه‌گرانه‌ی له‌ژێر كاریگه‌ری بیرۆكه‌ی سیاسیدان پێیان وایه كه فێمێنیسته‌كان له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان زۆر به ئاشكرایی باس له چوارچێوه‌ی بیرۆكه‌ی سیاسی خۆیان بكه‌ن، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه له‌به‌رچاو گیراوه تا به‌رپه‌رچی ئه‌م كۆمه‌ڵه هه‌وڵانه بداته‌وه كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی پیاومهزنییهوه ئه‌نجام ده‌درێت، بۆ ئه‌وه‌ی وای ده‌ربخه‌ن كه ئه‌وان بێلایه‌نی سیاسی خۆیان وه‌ك رۆشنبیرێك پاراستووه.
كێشه‌ی سه‌ره‌كیی روانگه‌ی «سپیندر» ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ژنان وه‌كوو قوربانییه‌كی ده‌ستی پیلانه شاراوه‌كانی ره‌گه‌زی نێرینه له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات كه هیچ كات ده‌رچوونیان نابێت. هاوكات ئه‌وه‌ش راسته كه به‌شێكی زۆر له ژنان له‌لایه‌نی رۆشنبیری، لایه‌نی هه‌ست و سۆز و هه‌روه‌ها لایه‌نی جه‌سته‌یی به‌ده‌ست پیاواندا چه‌وساونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م راستییانه‌دا نابێت له‌بیر بكه‌ین كه به‌شێكی زۆر له ژنان توانیویانه له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی پیاومه‌زنانه راوه‌ستن و خۆیان ته‌سلیم نه‌كه‌ن.
پێداگری له‌سه‌ر مافه‌كانمان، به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك كه پێویست بێت، هاوكات به‌كارهێنانی بیرۆكه‌ی كه‌سانی دیكه‌ش ده‌توانێت یارمه‌تیده‌رێكی گه‌وره بێت بۆ ئه‌وه‌ی كه به ئامانجه سیاسییه‌كانی خۆمان بگه‌ین، ئه‌وه‌ش له‌جێی خۆیدا ده‌توانێت رێگر بێت له‌خۆ به‌ده‌ستدانی ئه‌و كۆمه‌ڵه ژنه كه له‌گۆڕه‌پانی رۆشنبیری و كولتووری چالاكانه تێده‌كۆشن. وه‌ك نموونه‌یه‌ك له ئاڵوگۆڕی كولتووری، ده‌توانین چالاكی ئه‌و ژنانه له‌به‌رچاوبگرین كه توانیویانه به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له تیۆری «شیكردنه‌وه‌ی ده‌روونی» «فڕۆید» و گواستنه‌وه‌ی وه‌ك به‌شێك له تیۆری فێمێنیستی كه بتوانیت لێكدانه‌وه‌ی خۆی هه‌بێت له‌سه‌ر»جیاوای ره‌گه‌زیی و شرۆڤه‌كردنی جێگه‌ی جه‌نده‌ر له بنه‌ماكانی كۆمه‌ڵگای پیاو مه‌زنانه»دا. له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا، «هێلێن سیكوز» و «لۆك ئیرگارای» سه‌ركه‌وتووانه توانیویانه فه‌لسه‌فه‌ی «جاكویس دیریدا» بۆ روونكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر بیرۆكه‌ی فێمێنیزم به‌كاربێنن، هه‌روه‌ها «ساندرا گیلبێرت» و «سووزان گوبار» توانیویانه به دووباره نووسینه‌وه‌ی تیۆرییه‌كانی «هارولد بلووم» سه‌ركه‌وتنی زۆرتر بۆ بیرۆكه‌ی فێمێنیستی تۆمار بكه‌ن.
«فیمێڵ»:
ره‌خنه‌ی فێمێنیستی وه‌ك بیرۆكه‌یه‌كی سیاسی به‌ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی زانیوه كه دژایه‌تی بكات له‌گه‌ڵ هه‌موو شێوازه‌كانی چه‌وساندنه‌وه‌ی ره‌گه‌زی مێینه كه له‌لایه‌ن بیرۆكه‌ی پیاومه‌زنانه و ره‌گه‌زپه‌رستی جه‌نده‌ری به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌وه‌ش له‌جێی خۆیدا، ئه‌م راستیه ده‌سه‌لمێنێت كه «ژن بوون» به‌س نییه بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه چاوه‌ڕوانی روانگه‌ی فێمێنیستیان لێبكه‌ین.
جێی ئاماژه‌یه، وه‌كوو توێژینه‌وه‌یه‌كی سیاسی، روانگه‌ی ره‌خنه‌گرانه‌ی فێمێنیسته‌كان ده‌توانێت به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له ره‌خنه‌ی ده‌ره‌كی بیرۆكه‌كانی دیكه، ناوه‌ڕۆكی خۆی ده‌وڵه‌مه‌ندتر بكات. له راستیدا، ئه‌وه‌ش ده‌بێت ئاماژه‌ی پێبكرێت، هه‌موو ئه‌و كتێبانه‌ی كه ژنه نووسهركهكان له‌سه‌ر بابه‌تی په‌یوه‌ست به لێكدانه‌وه له‌سه‌ر نووسینی ژنانی دیكه نووسیویانه، وه‌ك نموونه‌یه‌كی دژ به بیرۆكه‌ی پیاو مه‌زنانه هه‌ژمارناكرێت.
ئه‌م شێوه لێكدانه‌وه، زۆرتر له نووسینه‌كانی به‌ر له شه‌سته‌كان به‌دی ده‌كرێن، كه له‌سه‌ر ژنانی نووسه‌ر نووسراون و به‌شی زۆریشیان له‌ژێر كاریگه‌ری كولتووری زاڵی پیاومهزنانهدا بوون. بۆیه نه‌ریتی «فیمێڵ» له هه‌ردوو به‌شی ئه‌ده‌بی و ره‌خنه‌گرتن پێویستی به‌وه نییه كه سوود له روانگه‌یه‌كی «فێمێنیستی» وه‌ربگرن. «روزالیند كوارد» له وتارێكی خۆیدا، به‌ناوی «تۆ بڵێی رۆمانی ژنه‌كان وه‌كوو رۆمانێكی فێمێنیستی هه‌ژمار بكرێت»؟، باس له‌و راستییه ده‌كات كه جیاوازییه‌ك هه‌یه له نێوان نووسینی فێمێنیستی له‌گه‌ڵ نووسینی «فیمێڵ»، ئه‌وه‌ش خۆی له‌هه‌موو ئاسته‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ژنان، بڵاوكراوه‌كانی سه‌ر به ژنان و هه‌روه‌ها میدیاكاندا ده‌بینێته‌وه. به وته‌ی « روزالیند كوارد» نووسینه‌كانی ئه‌و ژنانه‌ی كه به گوته‌ی خۆیان بێ لایه‌نی خۆیان پاراستووه له كێشه‌ی جهندهریدا، ناتوانێت وه‌ك به‌شێك له بیرۆكه‌ی فێمێنیزم له‌قه‌ڵه‌م بدرێت. هه‌ردوو نووسه‌ر، «میلز» و «بوون» بۆ ژنانیان نووسیوه هه‌ر له‌لایه‌ن ژنانیشه‌وه بابه‌ته‌كانیان ده‌خوێندرێته‌وه‌و به وته‌یه‌ك هه‌موو نووسینه‌كانیان له‌خزمه‌ت به‌ره‌و پێشبردنی بزووتنه‌وه‌ی ژناندا بووه. ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی رۆمانه‌كانیان بریتین له بابه‌تی وه‌كوو ره‌گه‌زپه‌رستی جه‌نده‌ری و ملكه‌چبوونی چینایه‌تی كه زۆر به زه‌قی شیده‌كرێنه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه، به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌م نووسینانه له روانگه‌ی لێكدانه‌وه‌وه تووشی ئاڵۆزی بیروباوه‌ڕ بوونه‌ته‌وه، به تایبه‌ت له‌كاتێكدا باس له دوو ده‌سته‌واژه‌ی جیاواز وه‌كوو «فێمێنیست» و «فیمێڵ» ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها زۆرتر نووسینه‌كانیان له حه‌زو ئاره‌زووه‌كانی خۆیان ده‌چێت كه وه‌پاڵی ئه‌م دوو بیرۆكه جیاوازهیانداوه.وه‌كوو نموونه‌یه‌ك بۆ ئه‌م وته، زۆر جار پێیان وایه ئه‌زموونه‌كانی ژنان ده‌بێت وه‌ك دیارده‌یه‌كی فێمێنیستی له‌قه‌ڵه‌م بدرێت. به‌هه‌ر حاڵ ئه‌م روانگه‌یه دوو حاڵه‌تی لێده‌كه‌وێته‌وه: له‌لایه‌ك ئه‌زموونی ئه‌م ژنانه وه‌ك به‌شێك له خه‌باتی فێمێنیستی له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت، ...چونكه به ئاشكرا هێمای دژ به پیاومه‌زنانه‌ی تێدایه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه زۆرجار ئه‌زموونی ئه‌م ژنانه ده‌بێته هۆی دوورخستنه‌وه‌و په‌رته‌وازه‌بوونیان له بزووتنه‌وه‌ی فێمێنیستی. هه‌ردوو نووسه‌ر «میلز» و «بوون»، پێیان وایه خۆشه‌ویستی ژنانه یان سه‌رسام بوونی «ئینیتا برایانت» له په‌یوه‌ندی سێكسی‌دا، گرنگیدان به ئه‌ركی دایكایه‌تی ناخرێنه خانه‌ی ئه‌و نووسراوانه‌ی كه له پێناو رزگاری ژنان دا ئاماده كراون.
پێناسه‌كردنی ئه‌زموونی ژنانه وه‌كوو به‌شێك له سیاسیه‌تی فێمێنیستی، هه‌ڵه‌یه‌ك بوو كه له سه‌ره‌تاكانی بزووتنه‌وه‌ی ژنان دا كرا. خاڵی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه، به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی وریایی ژنان كه خۆی له بیرۆكه‌ی گرنگی پێدان به ئه‌زموونی تاكه‌كان دا ده‌بینێته‌وه، ناتوانێت وه‌ك به‌شێك له ئه‌زموونی سیاسی له‌قه‌ڵه‌م بدرێت، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر ئه‌زمونێك به‌شێوازی جۆراوجۆر لێكدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت. ئه‌وه ئێستا به‌ئاشكرایی به دیاركهوتووه، كه زۆربه‌ی فێمێنیسته‌كان بوونی ئه‌م ناكۆكیانه‌ی كه له‌سه‌ره‌وه باسیان لێوه‌كرا به هه‌ند وه‌ربگرن. «روزا لیند كوارد» جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی وریایی به ئامانجی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی ژنان ئه‌ژمار ناكرێت. ئه‌م بۆچوونانه وای لێكردووه هه‌وڵدان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی وریایی، په‌یوه‌ندی ئۆرگانیكی خۆی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی فێمێنیستی له‌ده‌ست بدات، ئه‌و تاقمه بچوكانه‌ی دیكه‌ش زۆرتر وه‌كوو گروپێكی هه‌ڵمه‌تی سیاسی یان گروپێكی ئه‌كادیمی له گۆڕه‌پانی بزوتنه‌وه‌ی فێمێنیستی دا بمێننه‌وه.
بڕوا كردن به‌م بیرۆكه‌یه كه ئه‌زموونی ژنانه ده‌توانێت ئاستی لێكدانه‌وه‌ی فێمێنیستی به‌رزبكاته‌وه له روانگه‌ی سیاسی‌دا ساویلكه بوون و له روانگه‌ی تیۆریدا بێ ئاگایی پیشان ده‌دات. به‌واتایه‌ك بوونی ئه‌زموونی هاوبه‌ش له نێو تاكه‌كاندا به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێت پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی سیاسی كه بتوانێت هه‌مووان له‌خۆدا بگرێت ده‌سته‌به‌ر بكات: وه‌كوو نموونه به ده‌یان ملیۆن سه‌رباز له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی دا، تووشی نه‌هامه‌تی و ژیانێكی یه‌كجار سه‌خت و دژوار هاتوون، به‌ڵام هه‌موویان هه‌روه‌كوو یه‌ك مرۆڤی ئاشتیخواز، سۆسیالیست یان شه‌ڕخوازیان لێدهرنهكهوت. به‌ڵام به‌داخه‌وه، ئه‌زموونی منداڵبوون یا پریۆدی مانگانه‌ی ژنان، وه‌كوو ئه‌زموونێكی هاوبه‌ش له‌نێو ژناندا به‌دی ناكرێت، هه‌روه‌ها ئهزمونێكیش نییه كه ببێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی هیوا به‌خۆبوون له پێناو رزگاری سیاسی‌دا، ئه‌گینا ئه‌گه‌ر بێت و وابوایه، ژنان ده‌یانتوانی ئاڵوگۆڕێكی بنه‌ڕه‌تی له‌م دونیایه‌دا پێكبهێنن. هه‌ر چه‌نده ئه‌زموونی ژنانه له‌ژێر كاریگه‌ری بیرۆكه‌ی پیاومهزنانهدایه، به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی «فێمێنیزم» وه‌كوو تیۆرییه‌كی سیاسی ناتوانێت خۆی تا ئاستی ئه‌زموونێك یان تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك بچووك بكاته‌وه. له‌روانگه‌ی ماركسیه‌كان، په‌یوه‌ندییه‌كی دیالێكتیكی هه‌یه له‌نێوان تیۆری و كرده‌وه‌دا، ئه‌وه‌ش له جێگه‌ی خۆیدا ده‌توانێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌زمونی ژنانه «فیمێڵ» و سیاسه‌تی فێمێنیستیدا تاقی بكرێته‌وه. ئاماژه دان به‌م راستییه، كۆمه‌ڵێكی زۆر له ره‌خنه‌گرانی فێمێنیست له‌سه‌ر نووسه‌رانی «فیمێڵ»یان نووسیوه، كه ده‌كرێت وه‌كوو هه‌ڵبژاردنێكی سیاسی هه‌ستیار له‌به‌رچاو بگیرێت، ئه‌وه نابێته هۆی ئه‌وه‌ی وه‌كوو ره‌خنه‌یه‌كی فێمێنیستی له‌قه‌ڵه‌م بدرێت. ئه‌گه‌رچی ئه‌وه ئامانجی سه‌ره‌كی روانگه‌ی سیاسی فێمێنیسته‌كان نییه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ده‌كرێت وه‌كوو به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئه‌م بیروبۆچونه جیاوازانه ئه‌ژمار بكرێت.
له‌ده‌ستپێكی ئه‌م شێوه نوسینانه، «كیت میلیت» له كتێبی خۆی به‌ناوی «سیاسه‌تی جه‌نده‌ری»، ئه‌وه‌ی خستۆته روو كه چه‌ند نووسه‌رێكی پیاو وه‌كوو «نورمان مایلر»، «هنری میلر»و «د.ه.لورنس»، بنه‌مای فیكریان له‌سه‌ر بیرۆكه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی جه‌نده‌ری دامه‌زراوه، هه‌روه‌ها «ماری ئه‌لمان» له كتێبی خۆی به‌ناوی «بیركردنه‌وه له‌سه‌ر ژنان» به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش، باس له ره‌گه‌زپه‌رستی جه‌نده‌ری ده‌كات كه بووه‌ته نه‌ریتێك له‌ناو ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی پیاوه‌كاندا، به‌هه‌مان شێوه «پینی یومیلا» له كتێبی خۆی به‌ناوی «توماس هاردی و ژنان»، لێكدانه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر بیرۆكه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی جه‌نده‌ری نووسه‌رێكی پیاو به‌ناوی «توماس هاردی» ده‌كات.
له كۆتاییدا له باس كردنی جیاوازی نێوان «فێمێنیست» و «فیمێڵ» ئه‌و پرسیاره دێته ئاراوه، ئاخۆ پیاوه‌كان ده‌توانن وه‌كوو فێمێنیست یان ره‌خنه‌گرێكی فێمێنیست خۆیان ده‌رخه‌ن؟، ئه‌گه‌ر فێمێنیسته‌كان پێویست نه‌كات، به‌رده‌وام و به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی ژنانی نووسه‌ردا بكه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌جێگای خۆیدا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه پێویست نه‌كات ئه‌و ئه‌ركه ته‌نیا له‌سه‌ر شانی ژناندا بهێڵنه‌وه. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، ده‌توانین بڵێین كه پیاوه‌كان ده‌توانن ده‌وری فێمێنیست بوون ببینن، به‌ڵام ناتوانن خۆیان به ژن له قه‌ڵه‌م بده‌ن، بۆ نموونه سپی پێسته‌كان ده‌توانن وه‌كوو به‌شێك له بزووتنه‌وه‌ی دژ به ره‌گه‌زپه‌رستی له قه‌ڵه‌م بدرێن، به‌ڵام ناتوانن خۆیان بكه‌ن به ره‌ش پێست.
له‌كۆمه‌ڵگای پیاومهزنییدا، پیاوه‌كان به‌رده‌وام ریزی خۆیان له ژناندا جیاده‌كه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها ستراتیجی جیاواز له سیاسه‌تكردن په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن. له كرده‌وه‌دا، ئه‌و پیاوانه‌ی وه‌كوو ره‌خنه‌گری فێمێنیست خۆیان ده‌رده‌خه‌ن، ده‌بێت ئه‌و پرسیاره سه‌ره‌كییه له‌خۆیان بكه‌ن، كه به به‌شداربوونیان وه‌كوو فێمێنیستێك له گۆڕه‌پانی كولتووری و رۆشنبیرانی ژناندا، ده‌توانن چ كاریگه‌رییه‌كیان هه‌بێت و ئاخۆ كولتووری پیاومهزنییان چ ئاڵوگۆڕێكی به‌سه‌ردا دێت؟
فێمێنین:
ئه‌گه‌ر ئاڵۆزی مانای «فیمێڵ» له‌گه‌ڵ «فێمێنیست» تووشی دڵه‌ڕاوكێمان بكات و ئه‌وه به هیچ شێویه‌ك ناتوانێ ده‌ره‌نجامی وه‌كوو هه‌ره‌سهێنانی «فێمێنین»ی لێ بكه‌وێته‌وه. زۆرینه‌ی فێمێنیسته‌كان له‌كاتی به‌ركارهێنانی وشه‌ی «فێمێنین»، باس له حاڵه‌تێك ده‌كه‌ن كه به «بونیادنانی كۆمه‌ڵگا ناسراون» (به‌هه‌موو شێوازه‌كانی خۆی په‌یوه‌ندی سێكسی و نه‌ریته‌كان كه له‌لایه‌ن بنه‌ماكانی كولتووری كۆمه‌ڵگای دواكه‌وتوو به‌سه‌رماندا سه‌پاوه) و كاتێك باس له «پیاو» و»ژن» ده‌كه‌ن، ته‌نیا تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی زینده‌وه‌ریی جیاوازی ره‌گه‌زیان له‌به‌رچاوه. به واتایه‌ك «فێمێنین» وه‌ك پڕۆسه‌ی راهێنان له‌و بیرۆكه‌یه پیشان ده‌دات، له‌كاتێكدا «فیمێڵ» باس له سروشتی بوون و تایبه‌تمه‌ندی زینده‌وه‌ری ده‌كات. «فێمێنیتی» وه‌ك ده‌ستكردێكی كولتووری پیشانده‌درێت، وه‌ك ئه‌وه كه ژن له دایك نه‌بووبێت، به‌ڵام ئاڵوگۆڕێكی به‌ره‌و ژنبوونی به‌سه‌ر هاتووه، ئه‌و بیرۆكه‌یه له نووسینه‌كانی «سیمۆن دووبوار» زۆرتر به‌رجه‌سته كراوه. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، كولتووری چه‌وساندنه‌وه‌ی پیاومه‌زنانه‌ی به‌ده‌رخستنی هه‌ندێك پێوه‌ری دهستكردو دروستكراو ئاوا پیشان ده‌دات كه «فێمێنیتری»، پێویسته به هه‌موو شێوازه‌كانی ته‌نیا باس له پڕۆسه‌ی زینده‌وه‌ری ژنان بكات، هه‌موو ئه‌م هه‌وڵانه‌ش له‌جێگه‌ی خۆی بۆ ئه‌وه‌یه كه ئێمه بێینه ژێر كاریگه‌ری ئه‌م بیرۆكه‌یه كه ته‌واوی ئه‌م پێوه‌ره ده‌ستكردانه‌ی «فێمێنتری» به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی هه‌ژمار بكرێن.
كاتێك، ژنێك دژی ئه‌م بیرۆكه‌یه هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرێت به «ناسروشتی بوون» و «نافێمێنین بوون» له قه‌ڵه‌م ده‌درێن. هه‌روه‌ها له قازانجی بیرۆكه‌ی پیاو سالارانهدایه كه ئاڵۆزی له‌سه‌ر مانای هه‌ردوو ووشه‌ی «فێمێنیتی» و («فێمێنیس» ژن‌بوون) كۆتایی پێنایێت. به واتایه‌ك، پیاوسالاری له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه « فێمێنتری» وه‌ك بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی بۆ بیرۆكه‌ی «فێمێنینس» یان ژن‌بوون پیشان بدات. به پێچه‌وانه‌ی بیرۆكه‌ی پیاومه‌زنی، فێمێنیسته‌كان ده‌بێت ئه‌م ئاڵۆزییه له نێوان لایه‌نه جیاوازه‌كانی روانگه‌ی فێمێنیستی دا لابه‌رن و بۆ هه‌مووان ئه‌وه ئاشكرا بكه‌ن، زۆر جار كه ژنه‌كان به گومانه‌وه به «فیمێڵ» ئه‌ژمار ده‌كرێن، له هه‌مان كاتیش‌دا مه‌رجیش نییه كه ژنان وه‌كوو به‌شێك له «فێمێنین» له قه‌ڵه‌م بدرێن.
جێی ئاماژه‌یه كه له‌هه‌ر دوو روانگه‌ی پیاومه‌زنی دێرین و «فێمێنیزمی» نوێ‌دا، «فێمێنتری» لێكدانه‌وه‌ی جیاوازی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و لهههردووكیانیشدا توانیویه تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی جێگای ره‌زامه‌ندی بێت. به‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌ی گرنگی «فیمێڵ» له سروشتی بوونی ژن‌دا ده‌بینن. لێكدانه‌وه‌یه‌كی جیاواز پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، به‌قسه‌ی ئه‌وان ژن هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به‌ره‌و «فێمێنیتی بوون» هه‌نگاوی ناوه و ئه‌م پڕۆسه‌یه به ناسروشتی نابێت له قه‌ڵه‌م بدرێت. هه‌ر له‌م چوارچێوه‌دا، گرنگی پێدان به زینده‌وه‌ری خزمه‌ت به بیرۆكه‌ی پیاومه‌زنانه‌ی دێرین ده‌كات، كه پڕۆسه‌ی ژن بوون «فیمێڵنیس»، وه‌كوو ئه‌ركێكی مێژوویی و كۆمه‌ڵایه‌تی كه له سه‌رتاوه بۆ «ژن» داڕێژراوه هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت. به‌ڵام لێره‌دا ئێمه ده‌بێت وه‌ڵامی پرسیارێكی سه‌ره‌كیش بده‌ینه‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌ی، ئه‌گه‌ر «فێمێنیزم» وه‌كوو روانگه‌یه‌كی سیاسی پێناسه بكرێت و «فیمێڵنیس به مانای ژن بوون « وه‌كوو دۆزێكی زینده‌وه‌ری، ئه‌و كات چۆن ده‌توانین پێناسه‌ی «فێمێنتری» بكه‌ین؟، پێناسه‌كردنی «فێمێنتری» وه‌كوو ده‌ستكردێكی كولتووری، پێناچێت جێگای ره‌زامه‌ندی زۆر كه‌سان بێت، له راستیدا، كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه، كه فێمێنیسته‌كان به‌چ شێوه‌یه‌ك ده‌توانن ئه‌م ئاڵۆزی بیروبۆچوون و گیروگرفته له‌سه‌ر مانای «فێمێنیتی» چاره‌سه‌ر بكه‌ن، بیرۆكه‌ی پیاوسالارانه له روانگه‌ی خۆی كۆمه‌ڵێك ده‌سته‌واژه‌ی بۆ «فێمێنین» داڕشتووه وه‌كوو شیرین بوون، بێ فیزی، شه‌رمكردن و هه‌ندێك شتی تر. كه‌وا بێت فێمێنیسته‌كان، ده‌بێت بیر له داڕشتنی پێناسه‌یه‌كی نوێ «فێمێنیتی» بكه‌نه‌وه، له روانگه‌ی «هیلن كیوس» ئه‌وه ئه‌ركێكی زۆر ئاسان نییه و كه‌ڵك وه‌رگرتن له بیرۆكه‌یه‌كی مامناوه‌ندی كه بتوانێت هه‌موان رازی بكات، ناتوانێت چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه بێت.
ئه‌وه‌ش ده‌بێت له‌به‌رچاو بگیرێت كه پێناسه‌كردنی له‌سه‌ر بنه‌مای دڵخۆشكردنی هه‌مووان زۆر جار ده‌بێته هۆی ئه‌وه كه دووباره هه‌ردوو ده‌سته‌واژه‌ی «فێمێنیتی» و «فیمێڵنیس به واتای ژن بوون» بكه‌ونه‌وه ناو داوی بیرۆكه‌ی پیاومه‌زنانه، هه‌روه‌ها پێناسه‌كردنی ژنان وه‌كوو «ئاشتی خواز»، راست و دروستی، به‌هێز بوون، له‌هه‌مان كاتدا كه له‌جێگای خۆیدا شێوازێكی نوێیه دووباره ئه‌ویش هه‌وڵێكه بۆ ئه‌وه‌ی ژنان بكه‌ونه‌وه ژێر ركێفی ره‌گه‌زی نێرینه، وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌و كاتانه‌یه كه بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان ده‌سته‌واژه‌ی وه‌كوو «دایكی زه‌وی»یان به‌كارهێناوه. له كۆتاییدا ئه‌وه‌ی شایه‌نی ئاماژه‌یه، كه بیرۆكه‌ی پیاومه‌زنانه، به پێچه‌وانه‌ی «فێمێنیزم»، به‌رده‌وام له‌م باوه‌ڕه‌دایه «فیمێڵ / فیمێڵنیس» ته‌نیا ده‌بێت له روانگه‌ی سروشتی پێناسه بكرێن، له هه‌مان كاتدا بیرۆكه‌ی «زینده‌وه‌ری» و بیرۆكه‌ی «بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كان» له پێناسه‌كردنی «ژن بوون» گرنگییه‌كی زۆرتریان به خو و ره‌وشت و ئه‌وه‌ی كه وه‌كوو جه‌سته‌ی ژن ده‌بینرێت داوه، به‌ڵام ئه‌م دوو بیرۆكه‌ش وه‌كوو به‌شێك له پاشماوه‌ی بیرۆكه‌ی پیامهزنانه ئه‌ژمار كراون.
No comments:
Post a Comment