Rojhelat Tv
كۆبوونه‌وه‌ی رێكخراوی كۆمهلَهی ژنانی رۆژهه‌لات
كۆبوونه‌وه‌ی رێكخراوی كۆمهلَهی ژنانی رۆژهه‌لات
رۆژى هه‌ینى رێكه‌وتى 14/ 1/ 2011 لهبارهگاى ناوه‌ندى كۆمهلَه، رێكخراوى "كۆمهلَهى ژنانى رۆژهه‌لات" كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به به‌شدارى ئه‌ندامان و لاینگرانى ئه‌م رێكخراوه‌یه بهرِێوه برد.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه بهرِێز "ناهید به‌همه‌نى" به‌رپرسی رێكخراوى "كۆمهلَهى ژنانى رۆژهه‌لآت" سه‌باره‌ت به هه‌ولأ و چالاكییه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌یه وتارێكی پێشكه‌ش كرد. به‌رپرسی رێكخراوی ژنانی رۆژهه‌لآت، وێرِاى ئاماژه‌كردن به بارودۆخ، جێگهء پێگه‌ى ژنان به تایبه‌ت ژنانى كوردستانى رۆژهه‌لآت، له‌لایه‌ن رێكخراوى "كۆمهلَهى ژنانى رۆژهه‌لآت" داواى هاوكارىء پشتگیریى له‌گشت بواره‌كانى پێوه‌ست به ژنان له‌به‌شداربووان كرد. له درێژه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا "سالَح شه‌ریفى" ئه‌ندامى كومیته‌ى ناوهندییء جێگرى به‌رپرسی ئۆرگانى "زاگرۆس"ى كۆمهلَه، وێرِاى پیرۆزباییء رێزلێنان بۆ دامه‌زراندنء ههوالَهكانى ئه‌م رێكخراوه‌یه له‌ماوه‌ى سێ مانگى رابردوودا، بهلَێنى هاوكارێیهكى جیدى به مه‌به‌ستى ناساندنء پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان ژنانى كوردستانى رۆژههلآتء ئه‌م رێكخراویهى دا. له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه "به‌همه‌نى" له‌به‌شی دووهه‌مى ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه وێرِاى ولآمدانهوهء روونكردنه‌وه به گشت پرسیار، ره‌خنه‌ء پێشنیارى به‌شداربووان، ده‌ستخۆشی له‌گشت ئاماده‌بوانى ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه كرد.
No comments:
Post a Comment