پەره سەندنی بزووتنەوه ی دێمۆکراسیخوازانه له باکووری ئەفریقا
و ڕۆژهه ڵاتی
ناوە ڕاست و هەوڵدان بۆ ڕووخاندنی
رژیم گەلی دیکتاتۆری و دژی ئینسانی و خه باتی مرۆڤ بۆ هه بوونی کۆمه ڵگای مەدنی و دێموکرات
و له لای تر سه رکووت کردنی ئازادیخوازان و بزوتنه وه ی ئازادیخوازانه له لایه ن حکومه ته کان وه کوو به سه ر هاتی خه ڵکی سوریه .
ئێمە بەردوام شاهیدی کوشتار و زوڵم
و زۆر له م وڵاتانەین و ڕۆژ بە ڕۆژ ژمارەی
قوربانیان زورتر هەڵ دەکشێتە سەر.
ئاساییە ئەگە لەو ناوە دا
و لە وەها هەڵ و مەرجێکی قەیراناوی ، سەرەتاییترین مافەکانی مرۆڤ پیشێڵ بێت و زیندانه
کان پڕاوپڕ ببن له خه ڵکانی ئازادیخواز و ڕۆشنبیر ..................
هه ر وه ها که اگا دارین به ریزکاک
سدیق کبودوند و صدها کسی تر له م چالاکانه
توشی زیندان و شکنجه ن
ئایا ڕەوایە ئەگه ر زیندانیێک کوڕەکەی
لە نەخۆشخانە کەوتبێ ، تووشی نەخۆشێکی سەخت و کوشەندەش هاتبێت ، بیهوێ سهردانی کوڕه
که ی بكات ، بو جێ به جێ کردنی ئەو داواکارییه
زورتر له 50ڕۆژ مان بگریت !
ئهگهر ئهم پرسیاره له ههموو
جیهان ،ئاراستەی هەموو ویژدانە بێدارەکان بکەین که ئایا زیندانی هەقی بینینی جگەر گۆشه
که ی له نه خۆشخانه هەیە یان نییه چی وەڵاممان دەدەنەوە؟!
ئایا عادڵانه یه کەسێک به هۆی دیفاع له مافەکانی مرۆڤ و تێکۆشان لە پێناو گەلەکەی و
خه ڵکی وڵاته کەی بە11 ساڵ زیندانی بکرێت ؟
"کەبودوەند "و هه
زاران خه ڵکی ئازاده ی وه کوو ئەو له ژێر ئەشکەنجه و بێ عەداڵەتی رژیمی جمهوری ئیسلامی
ئێران دان و هه موو کات مه ترسی ئیعدام کردن و لە سێدارەدانیان لە سەرە .
وه کوو مرۆڤێک چون ئە توانین
بێده نگ بین ؟!
ئایا ئەرکی ئێمە نییه
ئەگه ریش کارێکمان له ده ست نایێت بۆ ئازادی "کەبودوەند" ، لانی کەم
بتوانین رێگه ی درێژە بدە ین و پشتیوانی لە ئامانج و رێبازەکانی ئینسانی و عەداڵه ت
خوازانه ی ئەم به ڕێزه بکەین ؟
بۆ پشتیوانی لەم چالاکە کوردە ،که مپینی دیفاع له که بودوند و لە
وڵاتی سۆئێد "کۆمیتەی پشتیوانی لە سدیق کەبودوەند" پێک هاتووە کە ئەندامانی
چالاکی سیاسی و مەدەنی. لە ڕێگەی ئەم نامەوە داوا لە ڕێکخراوانی مافی مرۆڤ و هێزه سیاسی
کان دەکەین کە پشتیوانی بکەن له کبودوند.
بو پشتیوانی لە سدیق کەبودوەند و ڕەوتی کۆمەڵگای مەدەنی و پرۆسه
ی دیموکراسی خوازی له جیهاندا .
کۆمیته ی پشتیوانی له سدیق کەبودوەند
- سۆئید
No comments:
Post a Comment