Wednesday, October 5, 2011

کۆمه‌ڵکوژکردنی کوردان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان

    هه لویست  

کۆمه‌ڵکوژکردنی کوردان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
 
ئاریز ئه‌نده‌ریاری                                     

له‌ دووای کۆمه‌لکوژیه‌کانی نێوان شه‌ڕه‌کانی یه‌که‌م و دووه‌می جیهانی له‌ ڕێکه‌وتی 9 دێشامبر 1951 "کۆنوانسیونی پێشگرتن  له‌ کۆموڵه‌کوژی و سزادانی بکه‌رانی" ئه‌و تاوانانه‌ن له‌ کۆمه‌ڵه‌ی گشتی ریکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، په‌سه‌ند کرا. تا ئێستا 140 ولات ئه‌و کۆنوانسیۆنه‌یان واژۆ کردووه‌. سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی ئاوه‌ها کۆنوانسیۆنێک، گه‌لی کورد له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌ سه‌رده‌سته‌کانی کوردستانه‌وه‌( ئێران، عێراق، تورکیه‌ و سوریه‌) به‌رده‌وام  رووبه‌ڕووی کۆمه‌لکوژی کراوه‌ته‌وه‌.

له‌ تورکیه‌ دوای له‌سێداره‌دانی "سه‌ید ڕه‌زا دێرسیم"ی، له‌ 20 مارسی (1937 – 1938) زیاتر له‌ 90 هه‌زار کورد له‌ لایه‌ن ڕژیمی تورکیه‌وه‌ کۆمه‌ڵکوژ کران.  له‌ ده‌یه‌ی 1980 زیاتر له‌ 182 هه‌زار مرۆڤی کورد له‌ لایه‌ن رژیمی سه‌دام حسێن کۆمه‌ڵکوژ کران( ئه‌نفال). له‌ ساڵه‌کانی( 1984 – 1988) ڕژیمی ڕووخاوی به‌عس به‌ گازی شیمیایی چه‌ندین جار هێرشی کرده‌وه‌ته‌ سه‌ر‌ کوردان، نموونه‌ی هه‌ره‌ به‌رچاوی له‌ 16.03.1988 له‌ ئه‌نجامی بۆمبارازنی شیمیایی شاری "هه‌له‌بچه‌ " زیاتر له‌  5000 مرۆڤی کورد کۆمه‌ڵکوژ کران و  10 هه‌زار که‌سیتر ژه‌هراوی بوون. ڕژیمی به‌عس زیاتر له‌ 5000 گوندی تێکڕووخان و دانیشتووانه‌که‌ی  کۆمه‌لکوژ کرد؛ هه‌روه‌ها ده‌یان  کۆمه‌ڵکوژیتر له‌سه‌ر کوردان به‌ڕێوه‌ چووه‌.

 
·         ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان (ئێران)!

 
له‌ ده‌ستپێکی هاتنه‌ سه‌رکاری کۆماری ئیسلامی ئێران( 1979) دووا به‌ دووای شکستی وتوویژه‌کانی نێوان کار به‌ده‌ستانی حکوومه‌تی و لایه‌نه‌ کوردیه‌کان سه‌باره‌ت به‌ داخوازیه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد، کۆمه‌لکوژی و له‌ سێداره‌دانی مرۆڤه‌کان که‌وته‌ ڕۆژه‌ڤه‌، له‌ ئه‌نجامی په‌لاماری هێزه‌ سه‌ربازی و ئاسایشیه‌کانی کۆماری ئیسلامی، تا ئیستا خه‌ڵکی مه‌ده‌نی زۆرترین زه‌ره‌یان به‌رکه‌وتووه‌. سیاسه‌تی جینوساید و کۆمه‌لکوژ کردنی کوردان له‌ لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی له‌ کاتێکدایه‌ که‌ کۆماری ئێران چه‌ندین ڕێکه‌وتننامه‌ و کۆنوانسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌باره‌ت به‌ مافه‌، مه‌ده‌نی و سیاسیه‌کان واژۆ کردووه‌ ؛ له‌وانه‌:

·         په‌یمانی مافی هاوڵاتیبوون و مافه‌سیاسیییه‌کان، له‌ ژووه‌نی ساڵی 1975 واژۆ کراوه‌.

·         په‌یمانێک سه‌باره‌ت به‌مافی وه‌ک یه‌کی ئابوری، کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتوری،  له‌ ژووه‌نی ساڵی 1975 واژۆ کراوه‌.

·         په‌یمانی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هه‌ر چه‌شنه‌ شیوازێکی هه‌ڵاواردن, له ‌ئاگوستی ساڵی 1968  واژۆ کراوه‌.

·         په‌یمانی مافی منداڵان ,له جوولای ساڵی 1994  واژۆ کراوه‌.
 

·         کۆمه‌ڵکوژیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان!

·         له‌ ڕیکه‌وتی 2ی سێپتامبری 1979 هێزه‌ حکوومه‌تیه‌کان به‌ تانک و تۆپه‌وه‌ هێرشیان کرده‌ سه‌ر گوندی " قارنا" له‌ پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا و خه‌لکی ئه‌و گونده‌یان کۆموڵکوژ کرد. به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ کوردیه‌ فه‌رمیه‌کان، 68 که‌س له‌ ژن، منداڵ و پیاو  له‌ ماوه‌ی 2 کاتژمێردا کۆمه‌لکوژ کران که‌ ناوی سه‌رجه‌م کوژراوه‌کان، تۆمار کراوه‌.

·         له‌ ڕێکه‌وتی 4ی نوامبری 1980 له‌ گونده‌کانی" ئیندرقاش"و" یوسفکه‌ند" له‌ 10 کیلۆمه‌تری شاری مه‌هاباد، هێزه‌کانی به‌سیج به‌ سه‌رپه‌ره‌شتی که‌سێک به‌ ناوی" مه‌عبوودی" له‌ ماوه‌ی چه‌ند کاتژمێردا 35 که‌سی مه‌ده‌نیان کۆمه‌لکوژ کرد که‌ ناوی سه‌رجه‌میان تۆمار کراوه‌.

·         له‌ ڕێکه‌وتی 28 ئاگوستی 1980 گوندی" قه‌لاتان" سه‌ر به‌ شاری نه‌غه‌ده‌ رووبه‌ڕووی هێرشی هێزه‌کانی حکوومه‌تی کرایه‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا 13 که‌سی مه‌ده‌نی کوژران، که‌ ناوی سه‌رجه‌میان تۆمار کراوه‌.

·         له‌ ڕێکه‌وتی8 نوامبری 1980 چوار ڕۆژ دووای کۆمه‌لکوژی " ئیندرقاش"و" یوسفکه‌ند" هێزه‌کانی ڕژیم به‌ فه‌رمانده‌ی" مه‌لا حه‌سه‌نی" و" مه‌عبودی" له‌ گوندنی" سۆفیان" سه‌ر به‌ شاری شنۆ له‌ پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا 12 که‌سی مه‌ده‌نیان کۆمه‌ڵکوژ کرد؛ که‌ 7 که‌سیان ته‌مه‌نیان له‌ سه‌رو 50 ساڵ بوو، هه‌روه‌ها 20 که‌سیتر بریندار کراون، که‌ ناوه‌کانیان تۆمار کراوه‌.

·         له‌ ڕێکه‌وتی 9 نوامبر 1981 گوندی" بایزئاوا" سه‌ر به‌ شاری نه‌غه‌ده‌  رووبه‌ڕوی هێرش کرایه‌وه‌ که‌ تێدا 9 که‌سی مه‌ده‌نی کۆمه‌ڵکوژ کران، که‌ ناوی سه‌رجه‌میان تۆمار کراوه‌.

·         له‌ رێکه‌وتی 14ی سێپتامبر 1981 له‌ کۆمه‌ڵکوژی کرێکارانی کووره‌خانه‌ی خشتی" ساروقامیش" 18 که‌س کۆموڵکوژ کران.

·         له‌ ڕێکه‌وتی 2ی سێپتامبر 1982 له‌ کۆمولکوژی گوندی" قه‌ره‌گوڵ" سه‌ر به‌شاری مه‌هاباد 18 که‌س کۆمه‌لکوژ کران که‌ ته‌نانه‌ت که‌سانی 70 ساڵه‌ و 95 ساڵه‌یان تێدابووه‌،

·         له‌ کۆمه‌لکوژی گوندی "سوزی" مه‌هاباد 9 که‌س کۆمه‌لکوژ کرا.

·         له‌ به‌رده‌وامی سیاسه‌تی کۆموڵکوژ کردنی کوردان، له‌ گونده‌کانی" دیلانچه‌رخ، حه‌لبی، کویکان، که‌رێزه‌ی شکاکان و یونسلیان" له‌ ناوچه‌ی نه‌غه‌ده‌ 40 که‌س کۆمه‌لکوژ کران.

·         له‌ کۆمه‌ڵکوژی گونده‌کانی" دێمه‌سوور، جافرئاوا، مه‌رجان ئاوا" سه‌ر به‌ شاری مه‌هاباد، له‌ ڕیکه‌وتی 16 مارس 1983  چه‌ندین که‌س کۆمه‌ڵکوژ کران که‌ ته‌نیا ناوی 9 که‌س زانرا.

·         له‌ کۆمه‌ڵکوژی ڕێکه‌وتی 23 مارس 1983 له‌ گونده‌کانی" هه‌ڵقوش"و" گێجه‌" له‌ ناوچه‌ی سۆمای شاری ئورمییه‌ 13 که‌س کۆمه‌لکوژ کران.

·         له‌ کۆمه‌ڵکوژی گونده‌کانی" چه‌قه‌ڵ مسته‌فا، خه‌لیفه‌لینا و گورخانه‌" سه‌ر به‌ نه‌غه‌ده‌ له‌ ڕێکه‌وتی 25 مارس 1983 به‌ گشتی 21 که‌س کۆمه‌لکوژ کران.

·         له‌ کۆمه‌ڵکوژی گونده‌کانی" جبره‌یل ئاوا، گونده‌ وێڵه‌ و دووئاو" سه‌ر به‌ ساری شنۆ له‌ ڕێکه‌وتی 14 سێپتامبر 1983 به‌ گشتی 6 که‌س کۆمه‌ڵکوژ کران.



شایانی باسه‌ که‌ ناوی سه‌رجه‌م ئه‌و که‌سانه‌ تۆمار کراوه‌؛ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ چه‌ندین کۆمه‌ڵکوژیتر له‌ لایه‌ن کار به‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی ئه‌نجامدراون که‌ ئه‌مانه‌ به‌شێکی تاوانه‌کانی ئه‌و ڕژیمه‌ن دژ به‌ خه‌ڵکی مه‌ده‌نی.

·         له‌سێداره‌دانی کوردان به‌ مه‌به‌ستی سیاسی!

·         ناوه‌ندی کورد و ساید واچ – چاک ڕایگه‌یاندووه‌ :  له‌ نێوان ساڵانی (1979-1991)، 832 که‌ له‌ کوردستان له‌ لایه‌ن کار به‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامیه‌وه‌ ، تیرباران، یان له‌سێداره‌دراون.

·         له‌و هه‌ژماره‌ 399 که‌س ، ئه‌ندام یان لایه‌نگری حیزبی ه‌ێمکۆراتی کوردستان ئێران، ڕاگه‌یه‌ندراون.

·         209 که‌س ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ ڕاگه‌یه‌ندراون.

·         که‌سه‌کانیتر ئاماژه‌یان پێنه‌کراوه‌ که‌ سه‌ر به‌ کام پارت و لایه‌ن سیاسی بوون.


·         تیربارانی به‌کۆمه‌ڵی گیراوانی سیاسی!


·         له‌ ڕێکه‌وتی 19 ئاگوست 1979 له‌ گرتووخانه‌ی " دیزڵ ئاوا" له‌ شاری کرماشان 11 که‌س تیرباران کران.

·         له‌ 20 ئاگوست 1979 دیسانه‌وه‌ 7 که‌سیتر تیرباران کران.

·         له‌ ڕێکه‌وتی 25 ئاگوست 1979 دیسانه‌وه‌ 7 که‌سیتر تیرباران کران.

·         له‌ ڕێکه‌وتی 2 ژوئه‌ن 1984 -  59 جه‌وانی مه‌هابادی به‌ کۆمه‌ڵ له‌ شاری ته‌برێز، تیرباران کران.

·         له‌ ڕێکه‌وتی 27 ئاگوست 1979 له‌ پادگانی شاری سه‌قز 20 که‌س تیرباران کران.

·         له‌ ڕێکه‌وتی 22 ئاپریل 1979 به‌ گشتی 26 که‌س کۆمه‌لکوژ کران.

·         له‌ سآلی 1980 به‌ گستی 52 که‌س له‌سێداره‌دران.

·         له‌ ساڵی 1981 به‌ گشتی 163 که‌ له‌ گرتووخانه‌وه‌کانی، سنه‌، مه‌هاباد، کامیاران، بانه‌، دیوانده‌ر و شاره‌کانیتر له‌ سێداره‌دران.

·         له‌ ڕێکه‌وتی 26 ئاگوست 1979 له‌ شاری سنه‌ 11 که‌س تیرباران کران.

·         له‌ ساڵی 1982 به‌ گشتی 160 که‌س له‌سێداره‌دران.

·         له‌ سالی 1983 به‌ گشتی 44 که‌س له‌ سێداره‌دران.

·         له‌ سآڵی 1984 به‌ گشتی 37 که‌س له‌سێداره‌دران.

·         له‌ ساڵه‌کانی ( 1985 – 1986) 20 که‌س له‌سێداره‌دران.

·         له‌ ساڵه‌کانی (1988 – 1989) 59 که‌س له‌سێداره‌ دران .

·         له‌ ساڵی 1990 به‌ گشتی 8 که‌س له‌سێداره‌دران.

·         له‌ ساڵی 1991 به‌ گشتی 25 که‌س له‌ سێداره‌ دراون.

·         له‌ ساله‌کانی ( 1994 – 1995) 4 که‌س له‌سێداره‌دران.

·         له‌ ساڵه‌کانی( 2002 – 2003) 2 که‌س له‌سێداره‌ دران.

·         له‌ ساڵی 2004 له‌ ساری سه‌قز 6 که‌س له‌سێداره‌دران.

·         له‌ڕێکه‌وتی 20 ی دێسه‌مبری ساڵی2007    ئه‌ندامێکی په‌ژاک (حه‌سه‌ن حکمه‌ت ده‌میر) له‌ شاری خوی له‌سێداره‌درا.

·         له‌ڕێکه‌وتی 11 نوامبری ساڵی 2009  ئێحسان فه‌تاحیان ، له‌ گرتووخانه‌ی ناوه‌ندی شاری سنه‌ له‌سێداره‌درا.

·         له‌ ڕێکه‌وتی 6ی ژانویه‌ی ساڵی2010     فه‌سێح یاسه‌مه‌نی له‌گرتووخانه‌ی شاری خوی له‌سێداره‌درا.

·         له‌ڕێکه‌وتی 9 مه‌ی 2010  چووار که‌س،  به‌ ناوه‌کانی عه‌لی حه‌یده‌ریان، فه‌رهاد وه‌کیلی، شیرین عه‌له‌م هولی، مامۆستا فه‌رزاد که‌مانگه به‌کۆمه‌ڵ له‌زیندانی ئێوینی تاران له‌سێداره‌دران.

·         له‌ رێکه‌وتی   15ی ژانویه‌ی 2011  حسین خزری له‌ گرتووخانه‌ی ناوه‌ندی شاری ئورمیه‌ له‌سێداره‌درا.

·         له‌ ڕێکه‌وتی 26 ژانویه‌ 2009 فه‌رهاد تارم له‌ گرتووخانه‌ی ئورمییه‌ له‌سێداره‌ درا.



شایانی باسه ئیستا 13 گیراوی سیاسی کورد که‌ناوه‌کانیان بۆ ڕای گشتی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌، سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌، که‌ ناوه‌کانیان بریتیه‌ له‌‌:



1)      زه‌ینه‌ب جه‌لالیان

2)      حه‌بیبۆڵا له‌تیفی

3)      حه‌بیبۆڵا گولپه‌ری پوور

4)      ڕه‌شید ئه‌خکه‌ندی

5)      شیرکۆ مه‌عارفی

6)      مسته‌فا سه‌لیمی

7)      ئه‌نوه‌ر ڕۆسته‌می

8)      سه‌ید جه‌مال محه‌مه‌دی

9)      سه‌ید سامی حسینی

10)   عه‌زیز محه‌مه‌دزاده‌

11)   عه‌بدۆڵلا سروریان

12)   زانیار مۆرادی

13)   لۆقمان مۆرادی



کرده‌وه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران تا ئیستا له‌ ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا، له‌ ماوه‌ی 3 ده‌یه‌ ده‌سه‌ڵاتداریدا به‌ ده‌یان جار شه‌رمه‌زار کراوه‌.

·         ڕێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی((Amensty International له‌ ڕاپۆرتی ساڵی 2010 ڕایگه‌یاندووه‌: ئێران به‌ حه‌شیمه‌تێکی 70 میلیۆنی له‌ دوای وڵاتی جین له‌ ڕیزی دووه‌می ئه‌و وڵاتانه‌ دایه‌ که‌ سزای له‌سێداره‌دانی تێدا جێبه‌جێ ده‌کرێت به‌ پێ ئامری ئه‌و ڕێکخراوه‌ له‌ ساڵی 2010 نزیکه‌ی 252 که‌س له‌سێداره‌دراون، به‌ڵام سه‌رچاوه‌ نافه‌رمییه‌کان ئاماژه‌ به‌ ژماره‌ی 300 که‌س ده‌که‌ن.

·         ڕێکخراوی چاوه‌دێری مافه‌کانی مرۆڤ (Human Rights Watch ) له‌ ڕاپۆرتی ساڵی 2011 سه‌باره‌ت به‌ ئێران، ڕه‌خنه‌ی توندی له‌و ولاته‌ گرتووه‌ و ئاماژه‌ به‌ خراپی ره‌وسی مافه‌کانی مرۆڤ له‌و وڵاته‌ ده‌کات.

·         وه‌رزاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئامریکا له‌ راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی سه‌باره‌ت به‌ مافه‌کانی مرۆڤ بۆ سالی 2010 زیاتر له‌ 70 لاپه‌ری به‌ ئێران ته‌رخان کردووه‌ و ده‌ڵێت، له‌ ئێران ئه‌و ساله‌ 312 که‌س له‌ ئێران له‌ سێداره‌دراون، که‌ هه‌ندێک له‌ گیراوان له‌ ژێه‌ ئه‌شکه‌نجه‌ ناچار بوون که‌ بڵین په‌یوه‌ندیان به‌ گرووپه‌ تێرۆریستیه‌کانه‌وه‌ بووه‌. له‌ راپۆرته‌که‌دا هه‌روه‌ها هاتووه‌: هه‌ندیک له‌ سه‌رجاوه‌کان ئاماژه‌ به‌ له‌سێداره‌دانی زیاتر له‌ 500 که‌س ده‌که‌ن له‌ ئێران له‌ ماوه‌ی سالی 2010.

·         ساڵی 2011 یه‌کیه‌تی ئوروپا ناوی 32 کاربه‌ده‌ستی بڵند پایه‌ی ئێرانی خسته‌ لیستی ڕه‌شه‌وه‌ که‌ ده‌ستیان هه‌یه‌ له‌ بنپێکردنی مافه‌کانی مرۆڤدا.

·         وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا له‌ راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی بۆ مافی مرۆڤ ئاماژه به‌ خراپی ڕه‌وشی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران ده‌کات، به‌ جۆرێک که‌ ڕیژه‌ی له‌سێداره‌دانه‌کان له‌ 388 که‌س له‌ ساڵی 2009 بۆ 650 که‌س له‌ ساڵی 2010 به‌رز بووه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها چه‌ندین ولات و ناوه‌ند و ڕێکخراویتری جیهانی سیاسه‌ته‌کانی کار به‌ده‌ستانی ئێرانیان، سه‌باره‌ت به‌ مافه‌کانی مرۆڤ شه‌رمه‌زار کردووه‌.

سه‌رچاوه‌کان

ناوه‌ندی کورد و ساید واچ – چاک

30 سال اعدام سياسي در کردستان. شهاب الدين شيخي

http://www.hrw.org/

http://www.amnesty.org/

http://www.state.gov/

 

No comments:

Post a Comment