کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی
کوردستان ، کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان، خۆێندکاران
، دایکان و باوکانی دڵسۆز، خه‌ڵکی به شه‌ره‌فی بۆکان و سه‌رجه‌م شاره‌کانی
کوردستان ، ژنان و پیاوانی ئازادیخواز
هه‌روه‌ک هه‌موان
ئا‌گادارن ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و پێش کچه لاو " سومه‌ییه فه‌یزولاپور" ته‌مه‌ن
17 ساڵه و خه‌ڵکی شاری بوکان ده‌ڕفێنرێت و دواتر له لایه‌ن تاقمێکی ناسراو که بایه‌خ
دان وڕێزگرتن له ژیانی مرۆڤ و هه‌ستی به‌شه‌ر دۆستانه له لایه‌ن بێگانه‌یه ،به
بێ تاوان و له‌و په‌ری بێڕه‌حمی دا ده‌کوژرێت.
له کۆمه‌ڵگایه‌ک
که ڕێگه به‌م تاوانبارانه ده‌درێت به حه‌ز
و ویستی خۆیان ده‌ست بده‌نه هه‌ر تاوانێکی قێزه‌ون، بێگومان کاره‌ساتی له‌م چه‌شنه
به‌رده‌وام ده‌بێت و بێده‌نگی ئێمه ڕێگه خۆشکه‌ری دوباره وسه‌دباره بوونه‌وه‌ی
ئه‌م تاوانانه‌یه و ته‌نیا و ته‌نیا ژماره‌ی قوربانیانی ئه‌و دۆخه نامرۆڤانه‌یه
زیاتر ده‌کات. ئێمه وه‌کوو" کۆمه‌ڵه‌ی ژنانی رۆژهه‌ڵات " کوشتنی" سومه‌یه
" و سومه‌یه‌کان بە تووندی شەرمەزار ده‌که‌ین و دژی هه‌موو ژن کوژیه‌ک ده‌وه‌ستینه‌وه.هەروەها
به پێویستی ده‌زانین هه‌موومان ده‌ست لە ناو ده‌ستی یه‌ک ، پێکه‌وه و له ئاستی هه‌رچی
به‌ربڵاوتردا ئه‌م تاوانه و هه‌موو تاوانێکی له‌م چه‌شنه شه‌رمه‌زار بکه‌ین و له به‌رامبه‌ر ئه‌و نه‌ریت
و یاسایانه‌ی که به بێ تاوان حوکمی مه‌رگی
به‌سه‌ر ڕۆله‌کانمان دا سه‌پاندوه بێ دەنگ نەبین .سەرەرای ئەوەی کە پێمان وایە کە پەره پێ دەری ئەو نەریتە دژە ژنە
، کۆماری ئیسلامی و دام و دەزگاکانیەتی و خۆی مەیدانی بۆ ئەو جەنایەتانە خۆش کردووە
و ئەوە کە ژن وەک ئامرازێکی کات بەسەر بردن پێناسە دەکات بەڵام داوا دەکه‌ین له خەڵکی
کوردستان و شاری بۆکان بە دەنگ هەڵبڕن و به گوشار هێنان بۆ دەسەڵاتی حاکم مەجبووریان بکه‌ن که بکه‌رانی ئه‌و کرده‌وه دزێوه بدوزێتوه‌و به سزای کاره‌کانیان
بگه‌یه‌نێت،با کۆڵان و گه‌ره‌ک، شوێنه گشتیه‌کان و شه‌قامی شاره‌کان بکه‌ینه شوێنی
ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینمان و به هه‌ر شێوه‌یه‌کی
گۆنجاو له‌م دۆخه‌دا هه‌ڵوێستی خۆمان بنوێنین
و ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی و توڕه‌ی خۆمان به گوێی
سه‌رجه‌م ئازادیخوازان و ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ له سه‌رتاسه‌ری جیهان بگه‌یه‌نین
و بە هەموو بیر تەسکان و بکەرانی ئەو جۆرە کردەوانە بیسه‌لمێنین که رێگه ناده‌ین
له‌وه زیاتر گیان و ژیان و هه‌ستی ئینسانیمان پێشێل بکرێت
.
No comments:
Post a Comment